هەوڵ دەدرێت چەند پرۆژەیەكی پێویست و هەنوكەی لەسلێمانی جێ‌ بەجێ‌ بكرێت

پارێزگای سلێمانی

 

 

ئەمرۆ 15ی ئایاری 2017 ، عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) ل. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی  رایگەیاند هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بۆ دەستەبەركردنی بڕێك بودجەی دیاریكراو بۆ سلێمانی  بۆ ئەوەی لەرێگەیەوە چەند پرۆژەیەكی هەنوكەی و پێویستی پێ جێ‌ بەجێ‌ بكەن، بەتایبەت لە بواری ئاو و كارەبا و خزمەتگوزاریی شارەوانییەكان. 

پارێزگار داوای كرد فەرمانگەكان بەزووترین كات پرۆژە پێویست و هەنوكەییەكانیان ئاراستەی پارێزگا بكەن بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا كاری لەسەر بكرێت و بخرێنە بواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە.

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزراییەكانییەكانی سلێمانی  پێداویستی و كێشەكانی خۆیان خستەروو.

بریاریشدا لەماوەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی فراوانتر بۆ خستەرووی وردەكاری كێشەكان و پێشنیاری چارەسەركردنیان ئەنجام بدرێت.