له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ده‌گیرێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به ڕێگه‌ی نایاسایی بیهێنێته هه‌رێمی كوردستان و له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسایشی ناڵپارێز ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوودا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به نیازبووه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به ڕێگه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره خاوه‌نی جگه‌ره‌كه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاساییشی ناڵپارێز ده‌ستی به‌سه‌ر 81 كارتۆن جكهری ئێرانی به‌ستوودا گرتووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی به ڕێگه‌ی قاچاخ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی بكات.
ده‌روێش فه‌ره‌ج ووتیشی: به هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه جگه‌ر ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگرێت و به پێ ی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان له‌به‌ر زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی هاووڵاتیان هاورده‌كردنی جگه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی بكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.