به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی خشته‌ی نوێ ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی ئایار ڕاگه‌یاند و به پێ ی خشتهكه كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌كرێته‌وه ، بۆ مانگی ره‌مه‌زانیش گۆرانكاری ده‌كرێت له پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان .
هه‌ربه پێ ی خشته‌كه‌ش پێویسته مۆلیده ئه هلیهكان له كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن و كارپێكردنی خشته نوێیه‌كه‌ش له به‌رواری 15-5-2017 ده‌بێت،پێویسته خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش پابه‌ندی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی پێدانی كاره‌با بن به هاووڵاتیان و خشته‌كه‌ش تا مانگی ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و له و مانگه‌دا گۆڕانكاری تیدا ده‌كرێت.