به‌رێوه‌به‌ری تۆماری بایۆمه‌تری له پارێزگای سلێمانی له باره‌ی وونكردنی باركۆدی بایۆمه‌تری له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت پێویسته فه‌رمانبه‌ران له كاتی وونكردنی باركۆدی بایۆمه‌تری په‌یوه‌ندی به به‌شی ژمیریاری فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن.
نه‌ورۆز مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری بایۆمه‌تری ڕایگه‌یاند" له كاتی ئێستادا وونبونی باركۆدی بایۆمه‌تری له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوه و پێویسته فه‌رمانبه‌ران له كاتی وونكردنیدا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌ی ژمێریاری فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ووتیشی سێرڤه‌ری تۆماره‌كه له شاری هه‌ولێره و له كاتی وونبوونی باركۆده‌كه له سلێمانی نادۆزرێته‌وه و بۆیه ده‌بێت له رێ ی به‌شی ژمیریاری فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌نێرێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ی باركۆده‌كه.
شایه‌نی باسه كارپێكردنی سیسته‌می بایۆمه‌تری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی دوو مووچه‌ی و چاكسازی ییه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.