لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاوولاتیان كه به‌كارهینانی بوتڵی دانراوی ئاو له‌به‌ر هه‌تاو زیانیكی زۆر به ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نیت و به هیچ جۆرێك شیاوی خواردنه‌وه نییه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یان " ئاگاداری سه‌رجه‌م دوكانداری ماركێت و فرۆشتگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج وم ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن، و شوێنی هه‌ڵگرتنی ئاوی خواردنه‌وه له شوێنێكدا بنێن كه دوور بێت له تیشكی هه‌تاو، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌بێته‌وه.
به پێ ی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ده‌بێت شوینی پاراستنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بوتڵكراو به دوور بێت له تیشكی هه‌تاو و خواردنه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.