جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد

پارێزگای سلێمانی

 

 

بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانی لە پارێزگاری نوێی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد.

 

لەسەردانەكەیدا جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: خۆی و ستافەكەی لە خزمەتی سلێمانیدان و بەهەموو جۆرێك پشتیوانی لە پارێزگار و ستافەكەی دەكەن.

 

جێگری سەرۆكی حكومەت سوپاسی فەرمانبەران و بەرێوەبەرانی پارێزگای سلێمانیشی كرد كە وێرای بەسەربردنی چەند ساڵێكی سەخت و قورس لەرووی دارایی و ناسەقامگیری ئیداری، بەردەوام بوون لە كارەكانیان و خزمەتی هاووڵاتیان.

 

قوباد تاڵەبانی ، هیواشی خواست پارێزگار و ستەفاكەی بتوانن باشترین  خزمەت بگەیەنن بە هاووڵاتیان و كاورباری ئیداری پارێزگاكە رێكبخنەوەو بەتەنگ گلەیی و نارەزای هاووڵاتیانەوە بچن.

 

لەلای خۆشیەوە عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) ل. پارێزگاری سلێمانی وێرانی سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەردانەكەی ، پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانییەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەبڕی و رایگەیاند: شەو ورۆژ دەخەنە سەر یەك بۆ خزمەتی پارێزگای سلێمانی.