پارێزگاری سلێمانی: سبەینێ‌ پشوو نییەو لەسەرجەم فەرمانگەكان دەوام ئاساییە

پارێزگای سلێمانی

 

عومەر ئەحمەد ئەمین( عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە سبەینێ‌ لە دەمودەزگا حكومییەكان دەوام نییەو كراوە بە پشوو، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: سبەینێ‌21/5/2017 لەسەرجەم فەرمانگەكان دەوام ئاساییەو پشوو نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پێشتریش  رامانگەیاندبوو كەماوەی دوو رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین، بۆ كۆچی دوایی سەركردەو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەڵام پشوو نابێت و دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگەكان بەردەوام دەبێت.