رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەسلێمانی زیادی كردووە

پارێزگای سلێمانی

بەپێی نوێترین ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە لەسەنتەری شەكرە و گوێرەگلاندەكان تۆماركراوە ، دەركەوتووە لەماوەی  چوارمانگی یەكەمی ئەمساڵدا  1089 تووشبووی نوێی شەكرە لەو سەنتەرە تۆماركراون.
ئەوە لەكاتێكدا لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو 533 تووشبووی نوێی شەكرە ناویان لەو سەنتەرەدا تۆماركراوە.


هەر بەپێی هەمان ئامار لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا 22823 كەس سەردانی سەنتەری شەكرە و گوێرەگلاندەكانیان كردووە بەمەبەستی  وەرگرتنی چارەسەر  و پشكنینی خوێن  و بەنزیكەیی مانگانە 5822 كەس سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە.