لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌كه ڕایده‌گه‌ینێت پشكنینی بۆ كراوه و شیاوی خواردن نیه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/5/2017 ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له‌و خۆراك و ماددانه‌ی له بازاڕه‌كاندا به هاووڵاتی ده‌فرۆشرێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به به‌رده‌وامی سه‌ردان و پشكنینی كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌كات.
ئازاد نه‌بی ووتیشی: له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك برنج ، پاش ئه‌وه‌ی نمونه‌كه‌ی بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كرا ده‌ركه‌وت به هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه شیاوی خواردن نیه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به ئه‌وه كرد كه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له ناوده‌برێت.