لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ ئاوی له بوتڵكراو و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و دڵنیابوونه‌وه له چۆنێتی ئاماده‌كردنی ئه‌و ئاوه سه‌ردانی كارگه‌كانی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه ده‌كه‌ن،
لیژنه‌ی باڵای سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ سه‌ردانی یه‌كێك له كارگه‌كانی ئاماده‌كردنی بوتڵی ئاویان كردوو له نزیكه‌وه به دواداچوونیان بۆ قۆناغه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و جۆره ئاوه‌یان كرد و ڕێنمای پێویستیان پێدان.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند" بۆ دڵنیابوونه‌وه له جۆری ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌و كارگانه‌دا ئاماده ده‌كرێن و ده‌خرێنه بازاڕه وه به تایبه‌ت بۆ دڵنیابوونه‌وه له مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان به پێویستیان زانیسهردانی كارگه‌ی به ئاوی له بوتڵكراوهكان بكه‌ن ،
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاویكی ته‌ندروست بگاته ده‌ستی هاووڵاتیان ڕێنمایی پێویستیان داوه‌ته خاوه‌نی كارگه‌كان و ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه له پابه‌ندبوونیان به مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت " بۆ پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ كارگه‌كانی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ئاوی له بوتڵكراو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك پابه‌ن نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.