سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئایتی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه چوو

پارێزگای سلێمانی

سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵ و گرنگی ئایتی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ كارگێریه‌كانی دامه‌زراوه‌كاندا له‌ بینای پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ  (24/5/2017)  له‌ میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی به‌شی ئایتی پارێزگای سلێمانی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی سیمینارێك له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیاری پڕۆگرام ساز ( شكۆ محمد قادر ) بۆ خویندكارانی په‌یمانگه‌ی زانستی كۆمپیته‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیك، ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمیناره‌ باسكردنه‌ له‌ ڕۆڵ و گرنگی ئایتی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی  پڕۆسه‌ی كارگێڕی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،

له‌ هه‌مانكاتدا خستنه‌ڕووی سیسته‌می ئی ئاڕ پی پارێزگای سلێمانی كه‌ سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیه‌ و ڕۆلێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی پارێزگای سلێمانی.