ئاسایشی ئابووری له سلێمانی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر تایتی ماوه به‌سه‌رچوو كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌و گواستیه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردن ڕایگه‌یاند پیكهاته‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی له ده‌ستداوه بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و تایته ماوه به‌سه‌رچووه له ناوبراوه.
خالید محمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی" له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابووریه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 3 تۆن تایت كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوو شیاوی به‌كارهێنان نیه.
خالید محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز ی گواستنه‌وه‌ی تایتهكه بووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی ، به‌ڵام ئاسایشی ئابووری له بازگه‌ی كهلهوانان ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایقامیه‌تی سلیمانی كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردن ووتیشی، به‌هۆی تێكچوونی پێكهاته‌كه‌یه‌وه له مادده‌یه‌كی خاوێنكردنه‌وه بۆته مادده‌یه‌كی مه‌ترسیداربۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه سه‌رجه‌م تایتهكه له ناو ده‌برێت.