برێكی تر پارە بەسەر بەڵێندەراندا دابەش دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

 

 

بڕی 4 ملیار و 800 هەزار دینار، بەسەر بەڵێندەرانی پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت، ئەم پارەیەش وەجبەی دووەمی ئەو بڕە پارەییە كە حكومەتی هەرێم بریاری لێدابوو مانگانە تەرخانی بكات بۆ دانەوەی قەرزی  بەڵێندەران.

 

ئەو بڕە پارەیە بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجەدا دابەش دەكرێت و بەو پێیەش پارێزگای سلێمانی 3 ملیار و 160 ملیون دیناری بەردەكەوێت و بەسەر 570 بەڵێندەر و كۆمپانیادا دابەش دەكرێت.

 

ئیدارەی راپەرینیش بڕی 802 ملیون دینار و ئیدارەی گەرمیان 596 ملیون و هەڵەبجە 242 ملیونی بەردەكەوێت و بەسەر بەڵێندەران و كۆمپانیاكانی ئەو ناوچانە دابەش دەكرێت.

 

پێشتریش بەهەمان بڕ پارە بەسەر بەڵێندەراندا دابەشكرابوو، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی حكومەتی هەرێمدایە كە بریاردراوە مانگانە 12 ملیار بۆ پارێزگاكانی هەرێم تەرخان بكرێت بۆ دانەوەی قەرزەی بەڵێندەران لەلای حكومەتی هەرێم كە بڕەكەی 850 ملیار دینارە.