نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 5 و خشته‌ی كاره‌بای مانگی 6 دیاری كرا

پارێزگای سلێمانی

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئایار له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ 40 دیناری و نیو دیاری ده‌كرێت و ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌با ڕایده‌گه‌یه‌نێت خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان جێگیر نیه‌.

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28/5/2017 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی سالار حسام الدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ ئاساییشی ئابووری ، كۆنترۆڵ ، وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی و سه‌ندیكای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبویه‌وه‌.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاری عه‌لی، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند: نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ئایار به‌ 40 دینار و نیو دیاری كراوه‌.

ده‌رباره‌ی كاره‌بای دابینكراو له‌ مانگی حوزه‌یران ووتی: خشته‌ی پێدانی كاره‌با له‌ كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 4 ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌هه‌ردوو كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت، واته‌ كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان جێگیر نییه‌، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی بڕا موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.