پارێزگار و بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی هەرێم كۆبوونەوە

پارێزگای سلێمانی

 

پارێزگاری سلێمانی عومەر ئەحمەد ئەمین( عومەر قەڵادزێی) و جەمال حسێن بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو تاوتوێی كێشەو گرفتەكانی سنورەكەو زیاتر هەماهەنگی نێوان هەردوو لایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەریا عەبدول واحید بەرێوەبەری لاوانی سلێمانیش ئامادەی بوو،  جگەلە جەغتكردنەوە لە هەماهەنگی هەردوو لا،  كێشەو گرفتەكانی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی سلێمانی خرایە بەرباس و تەئكیدیش لە ئەكتیڤ كردنی چالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتییەكە كرایەوە.
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە رێكخستنەوەو  بەكرێدانەوەی یاریگاكانی سەر بەحكومەت بوو لە پارێزگای سلێمانی ، بەشێوەیەكی یاسایی و گونجاو.