له‌ سلێمانی دوو كارگه‌ی دروستكردنی شیرینی داده‌خرێن

پارێزگای سلێمانی

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ته‌ندروستی ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ سلێمانی دوو كارگه‌ی دروستكردنی شیرینی داده‌خه‌ن و نوێنه‌ری ته‌ندروستیش له‌ لیژنه‌ی باڵا ڕایده‌گه‌یه‌نێت شوێنه‌كه‌یان شیاوی دروستكردنی شیرینی نی یه‌.

ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕایگه‌یاند " له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیاندا بۆ گه‌ڕان و پشكنینی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان دوو كارگه‌ی دروستكردنی شیرینیان داخست.

نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، به‌هۆی پابه‌ن نه‌بوونیان به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی كاركردن و نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و هاوكات شوێنه‌كه‌یان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوزه‌ری ئاسنگه‌ره‌كان بۆ دروستكردنی شیرینی گونجاو نییه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی درا تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌بن.