به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وامن له سه‌ردانیكردن و پشكنینه‌كانیان، هو نوێنه‌ری ته‌ندروستیش له لیژنه‌ی باڵا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به به‌راورد به پێشتر ژماره‌ی سه‌رپێچیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی" له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كان به ووردی چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، و پشكنینی ته‌ندروستی و ڤێرته‌رنه‌ری بۆ خوارده‌مه‌نیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ووتیشی" له ئه‌نجامی گه‌ڕا ن پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ژماره‌ی سه‌رپێچیه‌كان له رێنمای كاركردن به ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه كه ئه‌ویش به خۆشحاڵیه‌وه به هاوكاری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بووه.
هه‌روه‌ها، به‌شێك له دوكانداره‌كان و خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی كاڵا و شمه‌كه‌كان نه‌ك هه‌ر به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵكو له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نرخه‌كان دابه‌زینیان به خۆیانه‌وه بینیوه به جۆرێك جیاوازی به‌ر چاو له نرخی پێش ڕه‌مه‌زان و ئێستا به‌دی ده‌كرێت.