لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی كاروچالاكیه‌كانی بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه، و به ێ ی یاسا‌و ڕێنمایه‌ك هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به پێ ی ئاماری مانگانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا، له به‌رواری 1/5/2017 تاكو 1/6/2017 لیژنه‌كان (2217) سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتیه‌كان ئه‌نجامداوه،له كوێ ی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێرتهنرنهریهكانهوه(127) شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن و به‌هۆی سهرپێچیهكانیشهوه (19) شوێن داخراون(227) شوێنیش سزادراون.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بڕی 35 ته‌ن و 666 كیلۆگرام مه‌واد و خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو له ناوبراون، و كۆی گشتی پاره‌ی غرامهكراویش بریتیه له سێ ملیۆن و چوار سه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار به پێ ی یاسا ده‌خرێته سه‌ر داهاتی گشتی
به پێ ی ڕێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ر شوێنێك پابه‌ن نه‌بێت ، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه و دواتر سزایی مادی ده‌درێت له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سهرپێچیهكانیشدا ڕووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.