له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ردا ده‌گیرێت كه خاونه‌كه‌ی به نیازبووه به رێگه‌ی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له بازاره‌كانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسایشی ناڵپارێز ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوودا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به نیاز بووه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به ڕێگه‌ی قاچاخ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ساخی بكاته‌وه، نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانیش ده‌ڵێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاساییشی ناڵپارێز ده‌ستی به‌سه‌ر 98 كارتۆن جگه‌ری ئێرانی به‌ستودا گرتووه كه خاوه‌نه‌كی ویستوویه‌تی به رێگه‌ی قاچاخ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی بكات.
ده‌روێش فه‌ره‌ج ووتیشی: به هۆی تێكچوونی پێكهاته‌كه‌یه‌وه جگه‌ر ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت كه زیانی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هاورده‌كردنی جگه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.