دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو ناوچه‌ی سیته‌ك و زڕگوێزی سلێمانی ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بڕیاری دابه‌شكردنیان درا به‌ڵام به‌هۆی چه‌ن گرفتێكه‌وه دواخرا ، له‌كاتی ئێستادا بڕیاری دابه‌شكردنیان ده‌درێت.
سه‌لمه فاتیح ئه‌ندامی لیژنه‌كه له پاریزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند:" دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2013 ژماره‌یه‌ك فۆڕم به سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا كه ژماره‌ی 25 هه‌زار فۆڕم بوو به‌ڵام ته‌نها 1500 فۆڕم ووردبینی بۆ كراوه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دواكه‌وتنی یه‌كه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو وكاره‌با و ڕێگاوبانه‌وه بووه 903 یه‌كه‌یان له ناوچه‌ی زڕگوێزه و 701 یه‌كه‌كه‌ی كه‌ش له ناوچه‌ی سیته‌ك و له‌كاتی ئێستادا ته‌واو بوون.
هه‌روه‌ها ووتیشی ، بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كه (40) ملیار دیناره له سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،.
شایه‌نی باسه وا بڕیاره ژماره‌یه‌ك له‌و یه‌كانه به سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدانی ده‌ستی داعش له سلێمانی دابه‌ش بكرێت.