لەمساڵدا بەدەیان منداڵی تووشبوو بەشەكرە لەسلێمانی تۆماركراوە

پارێزگای سلێمانی

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە لەناو بەشی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تۆماركراوە  دەركەوتووە لەماوەی 5 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 59 منداڵ تووشبووی نوێ بە  نەخۆشی شەكرە تۆماركراوە.

 لەناو نەخۆشخانەی ناوبراودا سەرجەمیان چاودێری باری تەندروستییان بۆ كراوە و چارەسەری پێویستیان دراوەتێ‌.

 هەر بەپێی هەمان ئامار نەخۆشەكان لەهەردوو ڕەگەز پێكهاتوون و لەهەموو تەمەنە جیاجیاكانی منداڵانی لەخۆگرتووە.