گۆڕانكاری ده‌كرێت له‌ خشته‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی شاری سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای كردووە كە "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پێویست بوونی كارەبای بەردەوام، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكان بڕیاردرا لە ئه‌مڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیران رۆژانە لەماوەی 24 كاتژمێردا هەر كاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.

كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر كاتێك مۆلیدە لە 6 كاتژمێر كاری كرد دەتوانێت یەك كاتژمێر پشوو بە مۆلیدەكەی بدات.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەشڵێت بەرنامەی كارەبای نشتیمانیش بەشێوەیەك دەبێت كە كاركردنی مۆلیدەكان نەگاتە 6 كاتژمێر ، ئەگەر كاریشی كرد ئاساییە پشوی پێبدات.

هەروەها بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە مۆلیدە ئەهلیەكان دەكات لە ئه‌مڕۆوه‌ پابەند بن بە خشتە نوێیەكەوە.