پارێزگار ئێوارە خوانێكی بەربانگی بۆ هەژاران و ئاوارەكان رێكخست

پارێزگای سلێمانی

 

 

لەسەر ئەركی عومەر ئەحمەد ئەمین(عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری سلێمانی ئێوارەخوانێكی بەربانگ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی بۆ هاووڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژاری سلێمانی و ئاوارەكان بەرێوەچوو.

لەو ئێوارە خوانەدا كە پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی ئامادەی بوون، خوانی بەربانگ پێشكەشی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان كرا.