سلێمانی .. دوو به‌نزینخانه‌ داده‌خرێت

پارێزگای سلێمانی
بەھۆی خراپی ئەو بەنزینەی لە وێستگەکانیاندا دەیفرۆشن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو بەنزینخانە دادەخات و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان رایدەگەیەنێت كوالێتی به‌نزینه‌كه‌یه‌یان نزمه‌ .     گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ووتی: لە ئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی لە شاری سلێمانی، دەرکەوت ھەردوو بەنزینخانەی ( وڵات و شێری چیا ) جۆری ئەو سەتەمەنیەی دەیفرۆشن جۆرێکی خراپە و کوالێتیەکەی نزمە.  

سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکان  ووتیشی:  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی یەوە،  بەنزینخانەکە دادەخرێت تا ئەوکاتەی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن جێبەجێ دەکات.