سلێمانی ... عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت لە سنوری شاری سلێمانی سەردانی ژمارەیەك لە وێستەگەی سوتەمەنی و عەمبارەكانی هەڵگرتنی سوتەمەنی دەكەن و رێنمایی پێویستیان پێدەدەن.   لە درێژە كارو چالاكییە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و گیانی هاوڵاتیان، لیژنەی باڵا لەشاری سلێمانی ژمارەیەك سەردانیان بۆ عەمبار و وێستگەكانی سوتەمەنی ئەنجام دا، لەو سەردانەشدا  رێنمایی پێویستیان پێدان كه‌ تایبەت بوون بە سەلامەتی و كوالیتی بەنزین، و داواش لە خاوەنی وێستگەكان كرا رەچاوی بەرژەوەندی هاوڵاتیان بكەن.   گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا سەردانی چەند عەمبار و وێستگەیەكی سوتەمەنیمان كردووە  و ئاگادارمانكردوونەتەوە كە پابەندی مەرج و رینماییەكان بن، و لە كاتی لادان لە رێنماییەكان رووبەرووی سزای یاسیای دەكرێنەوە.   سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان لە بارەی پێدانی رێنمایی زانیاری زیاتری خستەروو ، ووتی:  بە پێی رێنماییەكان كاری تێكەڵكردنی بەنزین قەدەغەیە و كواڵتی بەنزین دائەبەزێنێت،  و لە ئەگەری بەكارهێنانیشی دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەو زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت، ووتیشی خاوەنی وێستگەكان و عەمبارەكانی هەڵگرتنی سوتەمەنیمان ئاگاداركردۆتەوە كەوا پابەندبن بە رێنماییەكانی بەرگری شارستانییەوە.   لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام چاودێریی  شوێنەگشتییەكان دەكات و  لە ننَوانیشیاندا وێستەگەكان و عەمبارەكانی سوتەمەنی و ئامانجیشیان پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتیانە.