له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی شار و لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دواجار ئاگاداری خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌كه ده‌كات كه زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لاببه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌ینێت مۆڵه‌ته‌كه‌یان كۆتایی هاتووه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: به هۆی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه له لایه‌ن به‌شێك له خاوه‌ن قاتعهكانهوه كراوه‌ته سه‌ر عه‌لوه‌ی سلێمانی قه‌ره‌باڵغی زۆر و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی هاتووچۆ دروست بووه.
گۆران قادر ووتیشی: پێشتر ئه‌و خاوه‌ن قاتعانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و مۆڵه‌تی 10 ڕۆژ دیاری كراوه بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان كه ڕۆژی پێنچ شه‌ممه بۆ دواجار ئاگادار كراونه‌ته‌وه وه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 30/7/2017 كاته‌كه كۆتایی پێدێت.
ده‌رباره‌ی سه‌رپێچی كاران و سزادانیان سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پێویسته خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌كه پابه‌ندبن به نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی و به پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووی سزای یاسا ده‌كاته‌وه.