كارەكانى ڕێكخستنهوهی كۆگای دەرمانی هەرێم لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەكانی ڕابردوودا دەستی پێكردوە و بەهاوكاری لەگەڵ پزیشكانی دەرمانسازو كارمەندانی كۆگای دەرمانی هەرێم لەشاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، لەپێناو پەیڕەوكردنی زیاتری هەنگاوەكانی سەلامەتی دەرمان و پاراستنیدا بە باشترین ڕێگای زانستی.
ئامانج لە ئەنجامدانی وەها هەنگاوێكیش بۆ ئەوەیە بەشێوەیەكی باشترو زانستی تر دەرمان كۆگا بكرێت، تاوەكو بتوانرێت دەرمانێكی سەلامەتتر بگەیەنرێتە ناو نەخۆشخانەكان و دەستی نەخۆش لەشاری سلێمانیدا.
ڕۆژی 29/07/2017 بۆ ئەو مەبەستە د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆگای دەرمانی هەرێمی لەشاری سلێمانی بەسەركردەوە، لەنزیكەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی د.ڕێنازو پزیشكانی دەرمانسازو كۆی گشتی كارمەندانی كۆگای دەرمان كرد بۆ دڵسۆزی و هەوڵە بەردەوامەكانیان لەپێناو ڕێكخستنەوەى كارەكانی كۆگاگە و جێبەجێكردنی زیاتری مەرجەكانی سەلامەتی دەرمان لەكاتی كۆگاكردنیدا.