نرخی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان دیاریكرا

پارێزگای سلێمانی
نرخی ھەر سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تەموز 42.5  چل و دوو دینار و نیو دەبێت ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی  ئاب دیاریکرا.      لیژنەی دیاریکردنی نرخی سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان، لە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆیدا، لەسەر بنەمای سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدەکان و نرخی گازوایل لە مانگی تەمموزدا نرخی سەعاتی ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان بە 42.5  چل و دوو دینار و نیو دیاریکرد.   لە دوای کۆبوونەوەکە سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان لە مانگی ئاب-دا لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی دا مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.   دەربارەی نرخی کارەبای مانگی تەمووز و سەعاتی پێدانی کارەبا سیروان محمد وتی: نرخی کارەبای مانگی تەمووز (حەوت) نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە 42.5  چل دوو دینار و نیوە کە سەعاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەرەکەکاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان ٣٣٠ – ٣٥٠ کاتژمێرە، نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە.