پڕۆژەیەكی نوێی گواستنەوە بۆ شاری سلێمانی دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

سلێمانی وەك یەكەم شار لە سەر ئاستی عیراق و هەرێم ویستگەی تەكسی تێدا دەكرێتەوە و بەرپرسانی شارەكەیش ڕایدەگەیەنن، لە مانگی 10دا بۆ ئەو پرۆژەیە تیروپشك بۆ شۆفێران ئەنجام دەدرێت.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند " لەپرۆژەیاندایە لەئایندەیەكی نزیكدا  سیستمی ویستگەی تەكسی لەپێناو كارئاسانی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بكەنەوە".

وتیشی" بڕیاروایە لەمانگی 10ی  ئەمساڵیشدا  هێڵی گواستنەوە لەرێگەی تیروپشكەوە بەسەر شۆفێرانی دەرەوە و ناوەوەی شاردا بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت  دابەش بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد "بەپێی پرۆژەكە هەموو گەڕەكێك ژمارەیەك تەكسی بۆ دادەنێـرێت و چەند ژمارە موبایلێكیش دابەش دەكرێت بەسەر گەڕەكەكاندا و هەركات هاوڵاتیان پێویستیان بە تەكسی هەبوو لە ڕێگەی ئەو ژمارانەوە تەكسی داوا دەكەن ،جەختیشكردەوە، هەر تەكسییەك و لۆگۆی ئەو گەڕەكەی بۆ لێدەدرێت كە بۆی دیاریكراوە".