سلێمانی... دوكانێكی فرۆشتنی گۆشت داده‌خرێت

پارێزگای سلێمانی
بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و ڤێترنەرییەوە لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووکانێکی گۆشت فرۆشی دادەخرێت و سەرۆکی لیژنەکان رایدەگەیەنێت تا مەرجەکان جێبەجێ نەکات، ناکرێتەوە.     گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەکاتی پشکنین بۆ گۆشتفرۆشی (UK) لەگەرەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دەرکەوت کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێرترنەری نەبووە، بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە داخرا تا ئەو کاتەی پابەندی سەرجەم مەرجەکانی کارکردن دەبێت.  

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیژنە ھاوبەشەکان لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە سەردان و پشکنین بۆ کوشتارگە و گۆشتفرۆشەکان ئەنجام ئەدەن ،کە نوێنەرەکانی پێک ھاتوون لە کەسانی شارەزا و پسۆڕ، لە کاتی ھەبوونی کەموکورتیەکانیان ئاگاداریان دەکەنەوە، ھەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.