له‌ مۆڵێكی سلێمانی ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر بڕێك ڕانی مریشكی بۆگه‌ندا

پارێزگای سلێمانی
لە یەكێك لە مۆڵەكانی شاری سلێمانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستدەگرن بەسەر بڕێك گشتی مریشكدا كە بۆنی كردووە و گونجاو نەبووە بۆ خواردن , سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش دەڵێت لە بەرامبەر سەرپێچیەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی كراوەتەوە,  گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:  لە كاتی پشكنین و بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان لە یەكێك لە مۆڵەكانی سلێمانی لیژنەهاوبەشەكان دەستیان گرت بەسەر بڕێك رانی مریشكدا كە بۆنی كردبوو ,  ووتیشی لە بەرامبەر سەرپێچیەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی كراوەتەوە و هەموو ئەو بڕە مریشەكەش كە خراپ بووە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانیەوە لە ناو براوە .