له‌ مانگی ته‌مموزدا بڕی 42 تۆن خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراون

پارێزگای سلێمانی
لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوو بڵاو دەكاتەوە، و سەرۆكی لیژنەكانيش رایدەگەیەنێت:  لیژنەى لةناوبردن زیاتر لە بری 42 تۆن مەوادی خراپبووی لە تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبردووە.   بە پێی راپۆرتیكی لیژنەی لە ناوبردن لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا لە بەرواری 1/ 7 تاوەكو 31/7 زیاتر لە 22 تۆن مەوادی جۆراو جۆر لەناوبراون،  كە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پشكنینی تاقیگەییان بۆئەنجامدراوە،پاش ئەنجامدانی پشكنینیش  دەركەوتووە ئەو مەوادو خۆراكانەی دەستی بەسەرداگیراوە، ماوەی بەكارهێنانیان بەسەرچووەو بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و بەكار هێنان نییە.   لە بارەی جۆری ئەو مەوادانەی لەناوبراون، گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند ، مەوادەكان پێكهاتبوون لە (میوەو خواردەمەنی، خۆراكی لەقوتوونراو، مەوادی پاكەرەوە،  شیرو شیرەمەنی، لەگەڵ خواردنەوەی كحولی)، ئەوەشی خستە روو، ئەو مەوادانەی دەستی بەسەرداگیرابوون سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران.