بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی وونبوونی پاسپۆرت ده‌درێت

پارێزگای سلێمانی

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پاسپۆرتیان وونكردووه‌ ده‌توانن له‌ پارێزگاكه‌ی خۆیان پاسپۆرتیان بۆ ده‌ربهێنرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و بڕیاره‌ دێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ژماره‌ 32 ساڵی 2015 خسته‌ بواری جێ به‌ جێ كردنه‌وه‌ .

عمید سالار عبدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :" ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پاسپۆرتیان وونكردووه‌ ده‌توانن له‌ پارێزگاكه‌ی خۆیان بۆیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن .

به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را بكه‌ن له‌ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و دۆسیه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی دادگاوه‌ بڕیاری جێبه‌ جێ كردنی بۆ بدرێت .