شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له سلێمانی ڕاگه‌یاندووه ، له كاتی ئێستادا بڕی پێویست برنج گه‌شتۆته ده‌ستمان ووابڕیاریشه به‌م زوانه به سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و برنجه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌شتووه به شه برنجی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه و چونكه پێشتر هاووڵاتیان برنجیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك ووتیشی، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی شه‌كرو زه‌یت هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان ئاماده‌كراوه و ڕاسته‌وخۆ دوای دابه‌شكردنی برنج شه‌كرو زه‌یتیش به سه‌ر هاوولاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌رگیراوه:snn