تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان

پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەرایەتی تەندرروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی سكچون و رشانەوە بە شێوەیەكی بەرچاو روویان لە زیابوون كردووە، هۆشداریش دەدات بەهاوڵاتیان كە كەمترین چوونەدەرەوە ئەنجام بدەن.

د. میران محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لەم مانگەدا رێژەی حاڵەتەكانی بڵاوبونەوەی سك چوون و ڕشانەوە بە بەراورد بە مانگەكانی دیكە لە زیادبووندایە بە تایبەت لەم چەند رۆژەی رابردوودا.

وتیشی" وەرزی گەرما و بە تایبەت لەم كاتەدا هۆكاری سەركییە بۆ بڵاوبونەوەی چەندین نەخۆشی وەك بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و ڕشانەوە كە زیاتر لە منداڵاندا روودەدات چونكە توانای بەرگیرییان كەمترە".

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە داواكارییەكیشدا بۆ هاوڵاتیان ئاماژەی بەوەكردووە، كە خواردنی دەرەوە كەمبكەنەوە، چونكە بەهۆی گەرماوە زوتر خراپدەبن و خۆیان بپارێزن لەگەرما تاكاتێك گەرما بەرەو كەمبونەوە دەڕوات و پلەی گەرما دادەبەزێت و زۆر پێویست نەبێت لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوە".