زیادەڕۆییەکانی عەلوەی سلێمانی لادەبرێن

پارێزگای سلێمانی
لەچوار چێوەی رێکخستنەوەی شار و لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی کراونەتە سەر موڵکی گشتی، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی قۆناغی دووەمی لابردنی زیادەرۆییەکان لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێ دەکات، سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت ڕێگە بە ھیچ زیادەرۆییەک نادەین. ڕؤژی یەکشەممە 2017.8.13  گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەچوارچێوەی ھەڵمەتی رێکخستنەوەی شار لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکان و ھاوکاری شارەوانی و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی، و لە قۆناغی دووەمی لابردنی زیادەرۆیی، بەشێکی زۆر لەو زیادەرۆییانەی له‌لایه‌ن خاوەن قاتعەکانەوە کراوەتە سەر عەلوەی سلێمانی، لابران. گۆران قادر ووتیشی: خاوەن نوسینگەکان و فرۆشیارانی سەوزە و میوە دەتوانن تەنھا لە شوێنی دیاریکراوەی خۆیان کار بکەن، بەڵام ھەندێک لە فرۆشیاران زیاتر لەوشوێنەی بۆیان دیاریکراوە ھاتونەتە پێشەوە کە قەرەباڵغی و ئاستەنگی بۆ ھاتوچۆکردن دروست کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە، ھەندێک لە زیادەرۆیەکان کڕین و فرۆشتن یان دەدرێت بەکرێ. کە مامەڵەکانیان یاسایی نییە و ھەڵمەتەکە سەرجەم ئەو زیادەرۆییانە دەگرێتەوە کە کراونەتە سەر موڵکی گشتی و رێگە بە ھیچ زیادەرۆییەک نادرێت کە سیمای شار ناشرین بکات.