قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرووی جۆر و كۆلیتیەوە چاودێری ووردی هەموو ئەو جۆرە سوتەمەنیانە دەكرێت كە دەهێندرێتە پارێزگای سلێمانی , دەشڵێت لەمەودوا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی لە پاڵ هێنانی بەنزیندا نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە دەكەن ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ,
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی تایبەت بە هاوردەكردنی سوتەمەنیدا كۆبووەوە و مەرج و رێنماییەكانی هێنانی سوتەمەنی تاوتوێ كرا , ئاوات محەمەد رایگەیاند بۆ رێگری كردن لە بەرزبووونەوەی نرخ و هاوركردنی سوتەمەنی كوالیتی نزم چاودێری ووردی پرۆسەی هاوردەكردنی سوتەمەنی دەكرێت و رێگە بەهیچ جۆرە سوتەمەنیەك نادرێت كە پێچەوانەی پێوەر و رێنماییە كارپێكراوەكان بێت, دەربارەی هاوردەكردنی نەوتی سپی و گازوەیل قائیمقامی سلێمانی ووتی: لەمەودوا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی پابەند دەكرێت لە پاڵ هێنانی بەنزیندا نەوتی سپی و گازوەیل هاوردە بكەن ئەمەش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕ و رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەرێگەی پارێزگای سلێمانیەوە و لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەم رێنماییانە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.