سلێمانی... 700 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆ دابه‌شكرا

پارێزگای سلێمانی

ئه‌مڕۆ 2017/8/17 به‌ ئاماده‌بوونی عمر ئه‌حمه‌د ئه‌مین ل. پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی دیكه‌ و مامۆستایانی زانكۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی 700 پارچه‌ زه‌وی به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌نجامدرا.

عمر ئه‌حمه‌د ئه‌مین ل. پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند "، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی 700 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایاندا به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری پێشوو هه‌وڵی بۆ دراوه‌ كه‌ بڕیار بووه‌ شوقه‌یان بۆ دابین بكرێت و بڕیاره‌كه‌ له‌  5/8/2015 ده‌ركراوه‌ و ناوی سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆ له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له‌ مامۆستایان خۆیانه‌وه‌ پێكهێنراوه‌ و  ڕه‌وانه‌ی ئاماری سلێمانی كراوه‌ و ووردبینی بۆ ئه‌نجامدراوه‌،هه‌روه‌هاپارێزگاری سلێمانی سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و دامه‌زراوانه‌شی كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ به‌شداربوون.