پرۆژه‌ی دانای پێوه‌ری ئاوی ماڵان له شاری سلێمانی ڕاده‌گیرێت.
ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هۆكاری ڕاگرتنی پرۆژه‌ی دانای پێوه‌ری ئاوی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مانی پێوه‌ره‌كه له گه‌نجینه‌ی كۆمپانیای جێ به جێ كار.
پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری میكانیكی بۆ ئاوی ماڵان ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌رێم واده‌یه‌ك بۆ كۆمپانیاكان دیاری كرا به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێوه‌ر و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه.
سه‌باره‌ت به واده‌ی پرۆژه‌كه و كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌ژماركردنی پاره‌ی ئاو به پێ ی سیستمی پێوه‌ری میكانیكی ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه به (تاقیكردنه‌وه) تا وه‌كو مانگی ئابی ڕابردوو بۆ دیاری كرابوو، تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، له دوای ئه‌و به‌رواره‌ش ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ك دوا واده بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه دیاری كرا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش ئه‌و ماوه‌یه پرۆژه‌كه كۆتایی پێ بێت.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی كۆتایی هاتنی پرۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی هه‌رێمه‌وه واده‌ی ده‌ستپێكردن به وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاو به پێ ی ئه‌و پێوه‌رانه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
جێ باسه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ كۆمپانیای جێ به جێ كاری پرۆژه‌كه ته‌نها یه‌ك جۆر پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان ده‌به‌ستێت به مه‌رجێك ده‌بێت هاووڵاتیان سه‌رپشك بكرێن له هه‌ڵبژاردنی سێ جۆری پێوه‌ره‌كه ئه‌وانیش (توركی ، ئه‌ڵمانی ، ئیتاڵی) یه.
وه‌رگیراوه: SNN