بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە، كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە شاری سلێمانی دادەخرێت و رێگە بە كاركردن نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.
لە بارەی جۆری ئەو شیرەی لە دروستكردنی ماست دا بەكارهێنراوە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی: شیرەكە هاوردەكراوی دەرەوەیە و لەكاتی پشكنینی لیژنەكانیش دا دەركەوتووە كە چەند رۆژێكە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووە.
ووتیشی: لیژنە هاوبەشەكان دەستی گرتووە بەسەر زیاتر لە 2 تۆن شیری هاوردەكراو 3 هەزار سەتڵ ماست، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شیر و ماستەكە لەناوبرا، ههروهها بەهۆی ئەو سەرپێچیانەوە كارگەكە داخرا و رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.