لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری سلێمانی دەست دەگرن بەسەر بڕێكی زۆر گوێزی خراپبوودا ، و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایدەگەیەنێت ئەو برە گوێزە هیج ناونیشان و بەرواری بەكارهێنانی لەسەرنەبووە و بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.
پاش ئەوەی لە لایەن ئاسایشی ئابوریی سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە هەبوونی برێكی زۆر گوێزی خراپبوو لە كۆگایەكی شاری سلێمانی دا، بهمهبهستی دڵنیابوون لیژنە هاوبەشەكان بەدواداچوون وپشكنینیان بۆ ئەو بڕە گوێزە ئەنجامدا ولە پشكنینەكەشدا دەركەوت بە هیچ جۆرێك شیاوی خوارن و بەكارهێنان نییە.
لەوبارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقاییەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئاگاداركردنەوەمان لە هەبوونی بری 80 كارتۆن گوێزی خراپبوو كە لە كۆگایەكی شاری سلێمانیدا هەڵگیرابوو، و هیچ ناونیشان و بەروارێكی بەكارهێنانی لەسەرنەبوو، و دەسبەجێ لیژنەكان پشكنینی تاقیگەیان بۆ ئەنجامداو ، و دەركەوتووە كە ئەو برە هەمووی خراپبووە، و بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردن نەبووە.
سەرۆكی لیژنەكان ئەوەشی خستەبروو، بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریار درا ئەو برە گوێزە لە ناو ببرێت و مامەڵەی یاسایش لەگەڵ خاوەنەكەیدا بكرێت.