هاتوچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی چاودێری ئاشكرا ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری..بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23-8-2017

له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نده‌رپاسی خه‌بات، كه‌نه‌كه‌وه‌ كامێراكانی هاتوچۆ بوونیان هه‌یه‌.

قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ: سه‌رڕێگه‌ی (ته‌كیه‌- چه‌مچه‌ماڵ) .

قه‌زای دوكان، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (كۆته‌ڵ-پیره‌مه‌گرون)‌و (پیره‌مه‌گرون) كامێراكان بوونیان هه‌یه‌.

ئیداره‌ی گه‌رمیان: ڕێگه‌كانی (كه‌لار- ڕزگاری)، (كه‌لار- به‌رده‌سور)، (كه‌لار-گرده‌گۆزینه‌).

له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، كامێراكانی هاتوچۆ له‌به‌رده‌م زانكۆی ڕاپه‌ڕین، رێگه‌ی نێوان (ڕانیه‌- حاجیاوا)‌و به‌رده‌م كۆلیژی په‌روه‌رده‌ له‌ناو شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ‌ دانراون.

شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ به‌شوێنی كامێراكان ده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م شه‌قام‌و رێگه‌كانی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ریدا.