له‌ سلێمانی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ خواردنگه‌یه‌ك داخرا

پارێزگای سلێمانی
بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی ڤیترنەرییەکانەوە  دوکانێکی ئامادەکرنی مریشکی براژاو لە شاری لەسلێمانی داخرا، و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشکانیش رایدەگەیەنێت رێگە بە کارکردنی نادرێت تا ئەو کاتەی پابەند دەبێت.
    پاش ئەوەی لە لایەن  لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی پشکنین بۆ مریشکی برژاوی چوارچرا ئەنجامدرا، دەرکەوت ئەو کەل و پەل و ئامێرانەی لە دروستکردنی خواردەمەنیدا بەکاری دەھێنێت ھیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییەو شیاوی بەکار ھێنان نییە.
    گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان لە بارەی داخستنەکەوە رایگەیاند: شەوی رابردوو لە کاتی سەردانکردن و پشکنینی لیژنەکانمان بۆ مریشکی برژاوی چوارچرا دەرکەوت خاوەنەکەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبووە ئەو ئامێر و کەل و پەلانەی بەکاری ھێناوە مەرجی تەندروستی ڤیترنەری تێدا نییە و بۆیە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا تا ئەو کاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان دەبێت.
   

سەرۆکی لیژنەکان ئەوەشی خستە روو کەوا لیژنەکەیان پێشتر چەندین جار خاوەنەکەیان ئاگادارکردۆتەوە تاوەکو پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکان بێت.