ئاگادارییه‌ك له‌ پاسپۆرتی سلێمانیه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان

پارێزگای سلێمانی

پاسپۆرتی‌ سلێمانی‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردوە، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ (2017/8/24 )ڕۆژانه‌ ده‌توانن سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن، به‌مه‌به‌ستی وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان جگه‌ له‌ڕۆژانی (هه‌ینی و شه‌ممه‌).

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژە بەکاتی سەردانی هاوڵاتیان کراوە دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر (٨:٣٠)ى بە یانى تاکو(۱:۰۰)ى نیوه‌ڕۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان.