هاتوچۆی هەرێم بڕی رسوماتى ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكانی ڕاگەیاند

پارێزگای سلێمانی

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی رسوماتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری كرد كەپێشتر تۆمار نەكراوون و مەرجە ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكان مۆدێلی لەسەروی 2003وە بێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڕی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكان لەهەرێم ڕاگەیاند كەتۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن سێ پستۆن مۆدیلی 2003 بەرەوسەرەوە بێت بڕی باجی گومرگ 950 هەزار دیناری عێراقی دەبێت و بڕی تۆماركردن 400 هەزار دینار دەبێت و كۆی گشتی 1350000دینارە.

هەروەها ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن بڕی باجی گومرگ 950هەزار دینار و تۆماركردن 600هەزار دینارە و ئۆتۆمبێلی پێنج پستۆن یەك ملیۆن و سەد هەزار دینار و بڕی تۆماركردن یەك ملیۆن دینار دەبێت.

هەروەها ئۆتۆمبێلی شەش پستۆن بڕی باجی گومرگی یەك ملیۆن و سەد هەزار دینار و بڕی تۆماركردنەكەی یەك ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار دەبێت و ئۆتۆمبێلی هەشت بستۆن یەك ملیۆن و 100 هەزار دینار و بڕی تۆماركردنەكەی یەك ملیۆن و 600 هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی باجی ژینگەو بەكارهێنانی شەقامی خستەڕوو كە بۆئۆتۆمبێلی تایبەت 20 هەزار دینار بۆساڵێك و ئۆتۆمبێلی كرێ 35هەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 70هەزار.