به‌ره‌كه‌، ئه‌م جۆره‌ چوكلێته‌ مه‌كڕن

پارێزگای سلێمانی
بەھۆی بەسەرچوونی ماوەکەی بەر لەجەژنی قوربان، لیژنە ھاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر شیرینی (چوکلێت) دا دەگرن و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانیش ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە لەبەکار نەھێنانی.   لەوبارەیەوە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی سێی سەربەلیژنە ھاوبەشەکان، لە شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر شیرینی (چوکلێتی بەرەکە)دا گرتووە، و رێگە بەفرۆشتنی نادرێت.   گۆران قادر ووتی:  پێشتر چەند جارێک کۆمپانیای ھاوردەکاری شیرینی (چوکلێتی بەرەکە) ئاگادار کراوەتەوە لە نزیکی ماوە بەسەرچوونیەوە کەپێش جەژنی قوربانە ، ماوەی بەسەر دەچێت بۆیە ھاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لەبەرکار نەھێنانی.   سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ووتیشی: بەھۆی سەرپێچی خاوەنەکەی لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنەکان و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر شیرینی ( چوکلێتی بەرەکە) دا گیراوە و لەناوچەی تانجەرۆ لەناو دەبرێت.   سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان داوا لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات لە ھەرشوێنێک (چوکلێتی بەرەکە) فرۆشرا لیژنە ھاوبەشەکان ئاگاداربکەنەوە، ھەروەھا لەکاتی کڕیندا ئاگاداری مێژووی ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵاوشمەکانەبن کە بەرکاریاندەبەن، و دڵنیابنەوە لە مێژووی ماوە بەسەرنەچوونیان.