بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی منداڵان و رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە لە هەڵمەتی لابردنی یاری چوپی هەوایی و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایدەگەیەنێت هەڵمەتەكە لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبێت.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی تێیاندا كە هۆكارن بۆ دروست بوونی حاڵەتی نەخوازراو و مەترسی بۆسەر تەندروستی مناڵان، لیژنەی سەلامەتی سەربەلیژنە هاوبەشەكان رێگری لە دانانی یارییە چوپەكان دەگرێت
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ووتیشی: هەڵمەتی لابردن و رێگری كردن لە یارییە چوپەكان بە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبێت و دەست بەسەر كۆندێسەر و چوپەكانیشدا دەگیرێت، ، كە لەماوەی رابردوودا بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی قەدەغە كراوە .
گۆران قادر داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە: منداڵەكانیان دور بخەنەوە لەو جۆرە یاریەهەواییانەی كە هیچ مەرجێكی تەندروستی منداڵی تێدا رەچاو نەكراوە، لەكاتی یاریكردندا كە مەترسی بۆسەر ژیانیان دروست دەكات.