به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ سێ شوێن داخران

پارێزگای سلێمانی
بەهۆی كاركردنی منداڵی خوار 18 ساڵ لەو شوێنانەدا، لە شاری سلێمانی 3 شوێنی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە دادەخرێن، و سەۆركی لیژنە هاوبەشەكانیش دەڵێت رێگە بە كاركردنیان نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.   لەو بارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەنجامدانی گەران و پشكنین بۆ ئەو شوێنانەی تایبەتن بە خواردن و خواردنەوە لە هەردوو گەرەكی راپەرین و ئاوبارەی شاری سلێمانی، دەركەوت هەریەك لە خواردن و خواردنەوەكانی ( باخی رێحان، هەرمێ‌، دارستان) پابەندی مەرج و رێنماییەكان نین و بۆیە  بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا.   لە بارەی داخستن و لادان لە مەرج و رێنماییەكان گۆران قادر ووتی: بەهۆی كاركردنی منداڵی نەوجەوان، و هەبوونی ئافرەت كە بە بێ‌ مۆڵەتی تەندروستی كاردەكەن، و هەروەها بەردەوامی سەماكردن لەو شوێنانەدا تا كاتژمیر 4:00 بەیانی داخران و رێگە بە كاركردنیان نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبن.