له‌ سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر بنێشتی کوردی دا دەگیرێت

پارێزگای سلێمانی

لیژنە ھاوبەشەکان رێگری لە بەکارھێنانی جۆرە بنێشتێک دەگرن کە شیاوی بەکارھێنان نیە و نوێنەری تەندروستی لە لیژننە ھاوبەشەکان رایدەگەیەنێت پاش پشکنینی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردن و لەناوبردنی دراوە.


ئەمڕۆ 2017.9.11   ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە ھاوبەشەکان ووتی: لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوت کارگەی بنێشتی دیانا دوو جۆر بنێشتی ھەیە، بەمەبەستی پشکنینی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کراوە, وەڵامەکەی بە شیاوی بەکارھێنان نییە، دراوەتەوە.

   
نوێنەرەکەی تەندروستی  له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ووتیشی: ئەو دوو جۆرەی کە کارگەی دیانا دروستی کردووە یەکێکیان رەنگ ئاڵتونیە کە لێبڵەکەی بەپێی تایبەت مەندی عێراق دروست نەکراوە جۆرەکەی تری بنێشتی کوردی رەنگ زەردە کەبەھەمان شێوە شیاوی بەکارھێنان نیە.


ئازاد نەبی ئاماژەی بەئەوەکرد کە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەست بەسەرد 3 سەد و بیست و ھەشت کیلۆ گرام بنێشتی کوردیدا گیراوە و لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت.