سلێمانی.. زیاتر لە 35 تۆن لەناوبراون

پارێزگای سلێمانی

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاسایشی ئابووری لە مانگی رابردوودا دەستیان بەسەر زیاتر لە 35 تۆن خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوودا گرتووە، و سەرۆکی لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ووتی: لە لایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت و بەھاوکاری ئاسایشی ئابووری، لەچەند شوێنێکی شاری سلێمانی دەست بەسەر بەسەربڕی 35 تۆن  پێنج سەد کیلۆگرام خۆراک و ماددەی ماوەبەسەرچووی جۆراو جۆر گیراوە، کە پاش ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوتووه‌ کە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەکارھێنان نەبوون.

گۆران قادر ووتیشی: ئەو بڕە لە ماوەی یەک مانگدا لە بەرواری 8.1 تاوەکو 2017.9.1  دەستی بەسەرداگیراوە، پێک ھاتوون لە ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاککەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو)  کە سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراونa